ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی ئەو ڕێکخراوە و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، لە وەڵامی ئەمریکا بۆ پشت بەستن بە مادەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هێرش بۆ سەر ئێران وتی: ئێران جارێکی دیکە داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات کە بێ هیچ گومانێک و بە شێوەی یەکلایی و بە پێی مادە و جاڕنامەکان هیرش بۆ سەر سەروەریو یەکپارچەیی خاکی ئێران ئیدانە بکەن.
هەروەها داوای لە ئەو ناوەندانە کرد: ئیسرائیل و ئەمریکا وەکوو دەستپێکەرانی شەڕ بناسێنێت و بە پێی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوان ناچار بە وەڵامدانەوە لەوانە ناچار بە پێدانی غەرامەی تەواو و قەرەبوو کردنەوەی سەرجەم خەسارەکان بکات و بەڵێنیان لێ بستێنێت بۆ دووپات نەکردنەوەی ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە.

باڵوێزی ئێران لە نەیەوەیەکگرتووەکان داوای ئیدانەی قایمی هێرش بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی ئێران و ناسینەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل وەکوو دەستپێکەرانی شەڕ ی کرد.
Your Comment